بەپەلە.. سێشەممە بڕیار لە مووچەی مانگی (٩) دەدرێت
01:20 - 16/11/2025
زەمەن:-
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کە هاوکاتە لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی مانگی ١١ی مووچەخۆرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاش دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ، پێشبینیدەکرێت تاوەکو ٢٥ی مانگی ١٢، مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبکرێت.