25 ئابوری

سزایەکی ئەمریكا مووچەی 1300 فەرمانبەری عێراقی دوادەخات

06:15 - 15/11/2025

زەمەن پرێس:
روانگەی (ئیكۆ)ی عێراق رایگەیاند،  سزای ئەمریكا بووەتە هۆی دواكەوتنی مووچەی 1300 فەرمانبەری عێراقی لە كۆمپانیایەكی روسی.
 لە بەیاننامەیەكدا روانگەی (ئیكۆ)ی عێراق ڕایگەیاند، ماوەی شەش هەفتەیە مووچەی نزیكەی 1300 فەرمانبەری عێراقی لە كۆمپانیای (لوك ئۆیڵ)ی روسی دواكەوتووە، ئەمەش بەهۆی سزاكانی ئەمریكا دژ بەو كۆمپانیایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، كۆمپانیا روسییەكە لە كێڵگەی نەوتی خۆرئاوای قورنە-2 كاردەكات، فەرمانبەرەكانی راهاتوون لەسەر ئەوەی مانگانە لەنێوان رۆژانی 22 تا 25ی مانگ مووچەكانیان لەرێگەی بانكەكانی (بەغداد- ئەهلی)یەوە وەربگرن، بەڵام ئەمجارە "حەواڵەی" بانكییان بۆ نەكراوە.
روانگەکە وتیشی: بەدواداچوونمان كرد بۆ هۆكاری دواكەوتنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە، بەڵام كۆمپانیا روسییەكە تائێستا وەڵامی نەداوینەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن