بافڵ تاڵەبانی: بەهێزیمان پەیوەستە بە پێکەوەییمانەوە لە بەغداد
10:36 - 13/11/2025
زەمەن پرێس:
بافڵ تاڵەبانی لە
میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،
بەهێزیمان و پاراستنی مافەکانمان پەیوەستە بە تەبایی و پێکەوەیمان لە بەغداد.
ئەمڕۆ، لە دەباشان،
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا
لە هەرێمی کوردستان کرد، لە دیدارێکدا، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی
نوێنەرانی عیراق تاوتوێکرا و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی نێوان لایەنەکان لە
پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئارامی لە عێراقدا کرایەوە.
سەبارەت بە
یەکگرتوویی و یەکڕیزی نێوماڵی کورد بەتایبەت لەم قۆناغەدا، بافڵ تاڵەبانی
ڕایگەیاند، بەهێزیمان و پاراستنی مافەکانمان پەیوەستە بە تەبایی و پێکەوەیمان لە
بەغداد.
بافڵ تاڵەبانی،
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دا
و وتی: هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو لەسەر بنەمای دەستوور پرسەکان یەکلابکەینەوە،
تاوەکو چی دیکە خەڵک نەکرێنە قوربانی و حکومەتێک لە عیراق بنیادبنرێت کە
خزمەتگوزاربێت و خزمەتی هەمووان بکات بەبێ جیاوازی.