ئەو پێنج ژنەی سلێمانی بە بێ کۆتا دەرچوون
12:59 - 13/11/2025
زەمەن _ سلیمانی
لە پارێزگای سلێمانی پێنج ژن لە لیستە جیاوازەكان كورسی پەرلەمانییان بۆ عێراق بەدەستهێناوە، كە سەرجەمیان بە دەنگی خۆیان و بەبێ "كورسی كۆتا" دەرچوون و تێكڕا نزیكەی ٥٥ هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە.
شەوی ڕابردوو، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، شەوی ڕابردوو ئەنجامی بەرایی دەنگدانی بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشكراكرد، كە بەگوێرەی ئەنجامەكان لە پارێزگای سلێمانی پێنج ژن لە لیستە جیاوازەكان سەركەوتنیان بەدەستهێناوە، كە سروە عەبدولواحید، سەرۆك لیستی نەوەی نەوێ زۆرترین دەنگی ناو ژنانی بەدەستهێناوە بە ٢١ هەزار و ٩٨٠ دەنگ.
هەروەها، مژدە مەحمود، كاندیدی نەوەی نەوی لە ڕیزبەندی دوەمە بە ١٤ هەزار ٢٠٢ دەنگ و ئەشواق جاف، سەرۆكی لیستی پارتی توانیوەیەتی ٨ هەزار و ٢٠٣ دەنگ بەدەستبهێنێت.
لەگەڵ ئەوەشدا سروە محەمەد، لە لیستی یەكێتی توانیویەتی ٦ هەزار و ٩٣٩ دەنگ بەدەستبهێنێت و بەرزی ئەزمەڕیش لە لیستی هەڵوێست توانیوەیەتی ٣ هەزار و ٦٥٤ دەنگ بەدەستبهێنێت.
بەگوێرەی ئەنجامەكانی كۆمسیۆن، سەرجەم ئەو ژنانە لە سلێمان بەبێ "كورسی كۆتا" و بە دەنگی خۆیان دەرچونە، كە تێكڕا ٥٤ هەزار و ٩٧٨ دەنگیان بەدەستهێناوە.