یەکێتی کورسیەکەی پارێزگای سەڵاحەدینی بەهۆی کۆتای ژنەوە لەسەستدا
01:40 - 13/11/2025
زەمەن - هەواڵ
ئاشکرایە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە، جێی ئاماژەیە لیستی (الجماهير الوطنية) کە ئێمە لەو لیستەدا وەک کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشداربووین، دەنگی دووەمی ئەو لیستەبووین بە بەدەستهێنانی نزیکی (١٥) هەزار دەنگ، کەئەویش نیشانەی متمانەی بەرزی هاوڵاتیانی خورماتووە بە ئێمە کەلەماوەی چوارساڵی ڕابردوودا خزمەتی شایستە و بەرچاومان پێشکەش بە شار و هاوڵاتیانمان کردووە.
بەڵام بەهۆی یاساکانی هەڵبژاردنەوە کورسی دووەمی لیستەکە بەر کۆتا دەکەوێت. ئەمەش سەرەڕای هەبوونی چەندین ڕێگری و پشێوی جیاواز و بەرنامەبۆداڕێژراو بۆ ترساندن و ساردکردنەوەی هاوڵاتیانمان بۆچوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.ئێمە سوپاسی هاوڵاتیانی خۆمان دەکەین لەسەرجەم چین و توێژەکان کە بەشێوەی زۆرباش بەشداربوون لەو پرۆسەیەدا و بەقورسایی باش متمانەی خۆیان پێ بەخشین.
هاوڵاتیانی خۆشەویستی خۆمان، دڵنیا دەکەینەوە ئێمە بەتەنها بەجێتان ناهێڵین و پێکەوە بۆ هەمیشە خزمەتی شارەکەمان دەکەین.
براتان
د. کەریم شکور