فازڵ میرانی: سەرۆكی یەكێتی لەدوایین رۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردن سنوری بەزاند
10:36 - 08/11/2025
زەمەن پرێس:
فازڵ میرانی بەرپرسی
دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ كوردستان 24 رایگەیاند، سەرۆكی یەكێتی
هاتووەتە سەر ماڵی حازر، سەرۆكی یەكێتی لەدوایین رۆژی هەڵمەتی هەڵبژاردن سنوری
بەزاند.
وتیشی: تا ئێمە لە عێراق بین عومقی ستراتیژی ئێمە عێراق، من لەبری ئەوانەی
دامەزرێنەی یەكێتی بم شەرم دەكەم بافڵ تاڵەبانی سەرۆكم بێت، ئەوان لە 63 سواری
دەبابە بوون.
میرانی ئاماژەی
بەوەشکرد،با قەبری یەك هەڵنەتەكێنین، چونكە هەڵیتەكێنین هەموو شت دەردەكەوێت، سەرۆكی
یەكێتی شتی لەخۆی زیاتر دەوت بابی ئەوەی نەوتووە
بەرپرسی دەستەی
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتى باسی لەوەکرد،سەركردەكانی یەكێتی بۆ ناڵێن ئەو قسانە مەكە، خەڵكی پێگەیشتوو شەرم
دەكەن گوێ لە بافڵ تاڵەبانی بگرن، ئەگەر ئیحترامی بابی خۆت بگری باسی بابی من
ناكەیت
دەشڵێت: لە 16ی ئۆكتۆبەر چیان كرد، كوا كەركوك و خانەقین و شەنگال، ئێستاش
دەتوانین حكومەت پێكبهێنین بەبێ یەكێتی، سەركردایەتی ئێستای یەكێتی بە ئینقلاب
هاتوون، ئەوان فڕۆكەخانەی سلێمانیان بەداخستندا ئێمە كردمانەوە