قوباد تاڵه‌بانی: هه‌یكه‌لی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له هه‌ولێر داده‌ڕێژینه‌وه
10:28 - 13/11/2025
زەمەن پرێس:
قوباد تاڵه‌بانی،
سەرپەرشتیاری بازنەی هه‌ڵبژاردنی هەولێری یەكێتی رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی
له هه‌ولێر دڵنیاكردوه‌ته‌وه كه لەگەڵیان بەردەوام ده‌بێت بە تایبەتیش بۆ
گۆڕانکارییە پێویستەکان و داڕشتنەوەی هەیکەلی رێکخستنەکانی یەکێتی لە سنوری
پارێزگای هەولێر.
قوباد تاڵه‌بانی، ئه‌مڕۆ
پێنجشه‌ممه له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه،
"لە کۆبونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر، سوپاس و
دەستخۆشیم لێکردن لەپای ماندوبون و هەوڵی بێ‌وچانیان بۆ سەرخستنی لیستی ٢٢٢ی
یەکێتی. ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی ماندوێتی و هەوڵەکانی هەمو کادران و هەڤاڵان و
جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی و یەکێتی هەرگیز خەمخۆری و پەرۆشی هەڤاڵانی خۆی لەبیر ناکات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
"دڵنیام کردنەوە لەگەڵیان بەردەوام دەبم بە تایبەتیش بۆ گۆڕانکارییە
پێویستەکان و داڕشتنەوەی هەیکەلی رێکخستنەکانی یەکێتی لە سنوری پارێزگای هەولێر
بەو ئامانجەی بەرەو سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورەتر هەنگاوبنێین."