23 کوردستان

محەمەد حەکیم: پێویستە کۆمەڵ بەخۆیدا بچێتەوە

06:43 - 12/11/2025

زەمەن پرێس:
سەرۆکی لیستى کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە بازنەى سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ، کۆمەڵی دادگەری دەرفەتی باش لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی قۆناغی داهاتوو بکاتە قۆناغی بە خۆدا چونەوە و چاکسازیی لە هەرکەمتەرخەمی و هەڵەیەك.
محەمەد حەکیم سەرۆکی لیستى کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە بازنەى سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لەلایەن خۆمەوە سوپاسی یەك بەیەکتان دەکەم لە پای بانگەشە و متمانە و دەنگدانتان بە لیستی ٢٨٥ی کۆمەڵی دادگەری، من وەك کاندیدێك ئەوەی توانیم و لەدەستم هات ئەنجامم دا،هەر چەند ئەنجامەکە بەدڵی ئێمە نیە بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە کە بەدەنگەکانی ئێوە کۆمەڵ لە پەرلەمانی بەغداد دانابڕێت.
ناوبراو پیرۆزبایش لە ئەحمەد حاجی رشید دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت و جەخت دەکاتەوە کە، کۆمەڵی دادگەری دەرفەتی باش لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی قۆناغی داهاتوو بکاتە قۆناغی بە خۆدا چونەوە و چاکسازیی لە هەرکەمتەرخەمی و هەڵەیەك.
 هەروەها لە پەیامەکەیدا دەڵێت: سوپاس کردنی خودای میهرەبان لەسەر هەرکارێکی جوان و چاك و پابەند بوون ی زیاتر بە فەرمانەکانی و بانگ کردن ی خەڵک بۆی، وە خۆم بە بەرپرسیار دەزانم لەئێستاو داهاتوو داواکارم لەخوای باڵا دەست پشتیوانمان بێ و بەرچاوڕوونیمان پێ ببەخشێ و لە گوناهو کەمتەرخەمیمان خۆش بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن