70 کوردستان

شەپۆلەكە نزیكبوەوەو لێزمە بارانیشی لەگەڵ دایە

02:09 - 12/11/2025

زەمەن - هەواڵ

شەممە و یەکشەممەی داهاتوو یەکەمین شەپۆلی بارانبارینی سەرتاسەریی و گشتگیر بۆ ناوچەکانمان دەستپێدەكات و بۆ ڕۆژانی دواتریش ئەگەری لێزمە باران هەیە.

لوقمان موفتی شارەزای بواری کەشناسیی لەبارەی وادەی بارانبارین ڕایگەیاند: یەکەمین شەپۆلی بارانبارینی سەرتاسەریی و گشتگیر بۆ ناوچەکانمان لە شەممە و یەکشەممەی داهاتوو دەستپێدەكات و بۆ ڕۆژانی دواتریش ئەگەری لێزمە باران هەیە.

وتوشیەتی: بارانبارینەکە بە زۆری ناوچەکانی دهۆک و بادینان و ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و دەبێتە بارانی پەڵەش بۆ بەشێکی ناوچەکانمان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن