نێچيرڤان بارزانى: دەنگدان بەرپرسیاريه‌تییەکی نیشتمانى و دەرفەتی نوێبوونەوەیە
06:15 - 10/11/2025
زەمەن پرێس:
سەرۆکی هەرێمی
کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و په‌يام و ئه‌مانه‌ته. بەرپرسیاريه‌تییەکی
نیشتمانى و دەرفەتێکی نوێبوونەوەیە بۆ ئەوەی بە دەنگی ئازادتان، قۆناغى داهاتووى
پرۆسه و ژيانى سياسى له عێراق وێنا بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،سبه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م
كه مافى ده‌نگدانيان هه‌يه، به‌شدارييه‌كى كاراى تێدا بكه‌ن. به شێوه‌يه‌كى
شارستانى و ئازادانه ده‌نگ بده‌ن. چاره‌نووس و داهاتووی نیشتمان، جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور
و چه‌سپاندنى باشترى فيدراڵى، بە بەشدارى و ده‌نگى ئێوه، ديارى ده‌كرێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، ده‌نگدان
ماف و ئه‌رك و په‌يام و ئه‌مانه‌ته. بەرپرسیاريه‌تییەکی نیشتمانى و دەرفەتێکی
نوێبوونەوەیە بۆ ئەوەی بە دەنگی ئازادتان، قۆناغى داهاتووى پرۆسه و ژيانى سياسى له
عێراق وێنا بكه‌ن، به‌شدار و هاوبه‌ش بن لە به‌ديهێنانى زياترى سه‌قامگيريى سیاسی،
خزمەتگوزاريی باشتر، پێشكه‌وتن و ژیانێکی شایستە بۆ هه‌مووان.
سەرۆکی هەرێم وتیشی: دەنگدان،
پابەنديتانه بە مافەکانتان و به پته‌وكردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له عێراقی
فيدراڵيدا، بەشداريی فراوانتان لە ده‌نگداندا، پێگەی هه‌رێمى کوردستان له عێراقدا
بەهێزتر و دەنگی لە بەغدا دلێرتر دەکات، پەیامێکی ڕوون دەنێرێت لەسەر پابەنديی
گەلی کوردستان بە دیموکراسی و ژیانی هاوبەش و گفتوگۆ بۆ بنياتنانى داهاتوويه‌كى گه‌شتر
بۆ گه‌لى كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق.
نێچیرڤان بارزانی داوا
له لایەنه پەیوەندیدارەکان ده‌كات، به‌وپه‌ڕى به‌رپرسياريه‌تى و پيشه‌يييانه،
به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانێكى بێگه‌رد و ئازاد، به ڕێكوپێكى و ئارامى مسۆگه‌ر
بكه‌ن، لايه‌نه سیاسییەکانیش بەرپرسیارانه و به‌پێى ياساكان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن و هه‌موو لايه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى
هه‌ڵبژاردندا هاريكار بن. ئه‌ركى هه‌موومانه ڕوويه‌كى جوانى ديموكراسى و
شارستانيى هه‌رێمى كوردستان نيشان بده‌ين.
سەرۆکی هەرێم
جەختیکردوەتەوە، هه‌موو ده‌نگێك بۆ كوردستان گرنگه. ده‌نگ بده و له وێناكردنى
داهاتووى خۆت و وڵاته‌كه‌دا به‌شدار به.