عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: 100% ئه‌مساڵ دو موچه ده‌فه‌وتێت
01:34 - 08/11/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند: پارتی و یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت ڕۆژانی 27 و 28ی ئه‌م مانگه 120 ملیار دیناره‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن و "100% ئه‌مساڵ دو موچه ده‌فه‌وتێت".
ئەمڕۆ شەممە، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاشکرایکرد، پارتی و یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی ئه‌م مانگه ١٢٠ ملیار دیناره‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن و پلانیشیان هه‌یه دوای سه‌ری ساڵ شاندێك ڕه‌وانه بكه‌ن و بڵێن "توانای ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌یان نیه"، هاوكات جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه "١٠٠٪ئه‌مساڵ دو موچه ده‌فه‌وتێت".
وتیشی: "ده‌بوو چوارشه‌ممه‌ی ڕابردو ١٢٠ ملیار دینار له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت، به‌ڵام تائێستا داهاتی شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك كۆنه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش وایكردوه ناردنی پاره‌كه دوابكه‌وێت و ده‌یانه‌وێت ٢٧ و ٢٨ی مانگ پاره‌كه ڕه‌وانه بكه‌ن، "١٠٠٪موچه‌ی دو مانگی ئه‌مساڵی موچه‌خۆران ده‌فه‌وتێت خوابكات نه‌بێته سێ موچه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ترسی له‌وه هه‌یه له‌دوای به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دۆخێك له عێراق بێته كایه‌وه و ئه‌وكات كێشه‌ی دیكه بۆ موچه‌ی موچه‌خۆران دروستببێت، "هه‌روه‌ها پارتی و یه‌كێتی پلانیان هه‌یه كه دوای سه‌ری ساڵ شاندێك بنێرن و بڵێن 120 ملیار زۆره و توانای ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌یان نیه".
ئەمە لە کاتێکدایە، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح پێشتر له لێدوانێكدا باسی له‌وه‌كردبو، كه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به وه‌زیره‌كانی كوردی وتوه كه چیتر ناردنی پاره‌ی موچه پێویستی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نیه، بۆیه مانگانه ١٢٠ ملیار دیناره‌كه ڕه‌وانه بكه‌ن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌رده‌وام بێت له به‌رامبه‌ردا پاره‌ی موچه ڕه‌وانه ده‌كرێت.