پلەکانی گەرما دادەبەزن
01:16 - 01/11/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی ڕایگەیاند: لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمەوە پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە و لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٣١ پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ شەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشی ٤٨ کاتژمێری بڵاویکردەوە و ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێك پەڵە هەوری جیا جیا، پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ جگە لە ناوچەکانى گەرمیان کە نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە.
لەبارەی کەشی سبەى یەکشەممە ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروسبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٢٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٨ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٢٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٨ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣١ پلەی سیلیزی