13 کوردستان

ئاسمان ده‌گۆڕێ بۆ هه‌وری ته‌واو و نمه‌باران

11:25 - 24/10/2025

زه‌مه‌ن -هه‌واڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و پلەکانی گەرماش نزیک ده‌بن لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممه،‌ ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیك ده‌بن له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 30، سلێمانی: 29، دھۆک: 28، کەرکوک: 32، ھەڵەبجە: 30، زاخۆ: 30، حاجی ئۆمەران: 20، سۆران: 25، گەرمیان: 35 پلە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن