دۆخی كەركوك گرژ دەبێت.. یەكێتی هۆشداری دەدات
01:24 - 25/10/2025
زەمەن _ کەرکوک
ئاسۆ مامه‌ند ڕایگەیاند: ماوه‌ی دو سێ رۆژه، چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به چه‌ند لایه‌نێكی ناسراو له شارۆچكه‌ی پردێ له هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پیلان و ئاژه‌وگێڕیدان، و ده‌یانه‌وێ به بیانوی جۆراوجۆر دۆخی سه‌قامگیری سنوره‌كه تێكبده‌ن.
ئاسۆ مامەند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی بازنه‌ی كه‌ركوك-سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتی له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناحیه‌ی پردێ داوای دانبه‌خۆداگرتن له هاوڵاتیان ده‌كات و دەشڵێت: چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به چه‌ند لایه‌نێكی ناسراو له شارۆچكه‌ی پردێ له هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پیلان و ئاژه‌وگێڕیدان، و ده‌یانه‌وێ به بیانوی جۆراوجۆر دۆخی سه‌قامگیری سنوره‌كه تێكبده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له‌و سۆنگه‌یه‌وه هاوڵاتییانی كه‌ركوك به تایبه‌تی خوشك و براكانمان له پردێ دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه رێگه به هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادرێت له ژێر هیچ ناو ناونیشانێكدا دۆخی ئارامی كه‌ركوك تێكبدات، به پێچه‌وانه‌وه رێوشوێنی یاسایی له دژی هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه بیه‌وێ هه‌وڵی پیلانگێڕی یاخود ئاژاوگێڕی بدات له سنوره‌كه‌دا".
باسی لەوەشکردووە، "به لای یه‌كێتییه‌وه كه‌ركوك چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لاله، هه‌مو لایه‌ك له ماف و ئه‌ركدا وه‌ك یه‌كن، رێگه ناده‌ین برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بشێوێنرێت و بۆیه داواكارم هه‌موان دان به خۆتانا بگرن و ئارامی بپاریزن".
ئەمە لە کاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردودا ژمارەیەك لەلایەنگرانی پێكهاتەی توركمانەكان بەئاڵای توركیاوە بانگەشەی هەڵبژاردنیان لەناوچە كوردنشینەكانی پردێ كرد، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هاوڵاتیانی كورد و توركمان دروستبو، هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی كەركوك دەستوەردانیان كرد و رێگریان لە زیاتر تەشەنەسەندنی گرژیەكان كرد.