وادەی دابەشكردنی دوو مووچە ئاشكرا دەكرێت
08:53 - 28/10/2025
زەمەن
پرێس:
یاریدەدەری
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی
کۆکردنەوەی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆیە، هەروەها ئەگەر هەیە لە مانگی
11 دوو مووچە دابەش بکرێت.
ڕێباز
حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد
"هەوڵی تەواو دەدەین لە مانگی 11دا مووچەی مانگەکانی 9 و 10 پێکەوە بنێردرێن،
لقی بانکی ناوەندیی عێراقیش لە هەولێر پارەی پێویستی هەیە بۆ دابەشکردنی دوو مووچە
و سێ مووچەش".
بەوتەی
حەملان بێت، ئەگەری زۆر هەیە لە مانگی 11دا دوو مووچە دابەشبکرێت، دەشڵێت
"مووچەی مانگی 9 لە سەرەتای مانگ و دواتریش مووچەی مانگی 10 دابەشبکرێت”.
یاریدەدەرەکەی
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، بەغدا هیچ بیانوویەکی نەماوە و پێویستە مووچەی
فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات.
وتیشی
"حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر حکومەتی فیدراڵیی
عێراق جێبەجێکردووە، لەوانەش هەناردەکردنەوەی نەوت، ناردنی داهاتی ناوخۆ و
پاککردنەوەی لیستی مووچە".
رێباز
حەملان باس لەوەش دەکات، کە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە
رۆژی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتدا بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی
عێراقی وتووە، هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و پێویستە عێراقیش
مووچەکانی ساڵی 2025 بنێرێت.