32 کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانى: کەرکوکمان کردە شارێکى نمونەیی لە عێراق

03:39 - 28/10/2025

زەمەن _ کەرکوک

 

 بافڵ تاڵەبانی لە کەرکووک ڕایگەیاند: وتمان یەکێتییەک دەکەین بە محافز کردمان و ئەو پارێزگارە خزمەتى هەموو پێکهاتەکان دەکات.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی حزبەکەی لە پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوەکرد، "لە دڵمەوە ئەوە دەڵێم کە رێز لە هەموو پێکهاتەکانى کەرکووک دەگرین و دووساڵ پێش ئێستا پێم وتن کە بەجێتان ناهێڵم و لەگەڵتان دەبم".

باسی لەوەشکرد، "کەرکووک بە دیموکراسی ڕزگارکراوە نەک بە جەنگ و ئێمە کەس جیاناکەینەوە لەخۆمان و بەرگرى لە هەمووتان دەکەین".

بافڵ جەلال تاڵەبانىوتیشی: "حیزب هەیە پشتیان لە کاندید و خەڵکى خۆیان لە کەرکووک کردووە و حیزبەکانى دیکە دەترسن بێنە کەرکووک، بەڵام ئێمە هەمووتانمان دەوێت و لەگەڵتان دەوەستین".

خوێندنی کوردی لە کەرکووک بافڵ تاڵەبانی  وتی، "خوێندکارانى کەرکووک دەبێت بەکوردى بخوێنن و حەقى خۆیانە بەگوێرەى دەستوور و قبوڵى ناکەین کەس مافى ئەوەمان لێزەوت بکات و هەروەها سیستمێک دادەنێین تاوەکو مامۆستایان مووچەکانیان لە بەغداد وەربگرن و کەس یارى بە حەقیان نەکات".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن