ماتۆڕسكیلێك لەمنداڵێكی دا‌و كوشتی
05:14 - 26/10/2025
زەمەن - هەواڵ
دوانیوەڕۆی ئه‌مڕۆ
ماتۆڕسکیلێک لە منداڵێکی ته‌مه‌ن سێ ساڵانی داوه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "دوانیوەڕۆی
ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30 خوله‌ك لەگەڕەکی ئازادی لەناحیەی سیروان ماتۆڕسکیلێک لە منداڵێکی
ته‌مه‌ن سێ ساڵان به‌ناوی (ئێلا دیاری قادر )داوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
ڕائید ئاکام
قوتبه‌دین، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، شۆفێری ماتۆڕسکیله‌كه بەناوی (ه. ا. ح) تەمەن
21 ساڵان كه پیشە کاسبه بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی یاسایی 24ی هاتوچۆ ڕاگیراوە
و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆڕوداوەکە لەبنکەی پۆلیسی سیروان ڕێکخراوە.
ساڵانه سه‌دان
كه‌س به‌هۆی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆوه له هه‌رێمی كوردستان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و
هه‌زارانی دیكه‌ش بریندارده‌بن، به‌رپرسانی هاتوچۆش هۆكاری زۆری ڕوداوه‌كان بۆ
پابه‌ندنه‌بونی شۆفێران به ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه.