لە داراییەوە بۆ مامۆستایان
01:13 - 28/10/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ' زەمەن'ی ئاشکراکرد، لەئێستادا، بەهۆی دابەشکردنی مووچەی چین و توێژەکانی دیکەوە، وەزارەتی دارایی فشاری زۆری لەسەرە، لەبەرئەوە هەوڵدەدەن سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت.