18 کوردستان

جگە لە سێ گەنجەکە گەنجێکی تریش بەروداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

03:28 - 28/10/2025

زەمەن _ گەرمیان

 

 هاتوچۆی گەرمیان ڕایگه‌یاند، لە ڕوداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە گوندی شێخ لەنگەر کەسێک گیانی لەدەستدا و كه‌سێكیش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گەرمیان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، لەگوندی شێخ لەنگەر بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەجۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا و ماتۆڕ سکیلێک کەسێک گیانی لەدەستدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بووە و لەدایکبوی ساڵی 2006ه‌و، دانیشتوی گوندی شێخ لەنگەرە.

هاوکات، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، شۆفێری ئۆتۆمبێلکە بەندکراوە بەپێی ماددەی ٢٤ی هاتووچۆ، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووە.

هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەروداوێکی هاتووچۆدا لەشەقامی شەستی سلێمانی لەنزیک نەخۆشخانەی شار سێ گەنج گیانیان لەدەستدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن