وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ریفۆرم لە كه‌رتی پۆلیسدا دەکات
10:38 - 22/10/2025
زەمەن پرێس:
وه‌زاره‌تی
ناوخۆی هه‌رێم رایگه‌یاند، ریفۆرم له كه‌رتی پۆلیسی كوردستاندا ده‌كرێت ئه‌وه‌ش
له‌ڕێگه‌ی پێداچونه‌وه به ئه‌رك، په‌یكه‌ر، شێوازی مامه‌ڵه و راهێنانی و په‌ره‌پێدانی
توانای جه‌سته‌یی و هزری پۆلیس.
وه‌زاره‌ته‌كه
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای نیوەڕۆی چوارشەممە، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە یەکێک لەو لێژنانە کە بۆ پێداچونەوە بە
ئەرک و پەیکەر و شێوازی مامەڵە و ڕاهێنان و پەرەپێدانی توانای جەستەیی و هزری
پۆلیسی کوردستان ڕاسپێردراون.
وەزیری
ناوخۆ له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه باسی لە پێویستی پێداچونەوەی جددی بە کەرتی
پۆلیس کرد بە هەمو ئەرک و سێکتەر و بەرنامەکانەوە، بە جۆرێک کە لەگەڵ
پێداویستییەکانی سەردەم و تێڕوانین و چاوەڕوانی هاوڵاتیانی کوردستان بگونجێت.
وه‌زاره‌تی
ناوخۆ باسی لەوەشکردوە، بۆ ئەم مەبەستە ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن لە
دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس هاوشان لەگەڵ لێژنەیەکی دیکەی
باڵا کە بۆ ئەرکی ئامادەکردن و نوسینەوەی ڕێبەری کاری پۆلیسی لە کوردستان پێکهاتوه،
بۆ ئەو ئەرکە ڕاسپێردراون.
به‌پێی
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وەزیری ناوخۆ لیژنەكه‌ی ڕاسپارد کە بیرۆکە و وردەکاری ئەو
پڕۆژەیە لە گەڵ کارمەند و ئەفسەران لەسەر ئاستی کوردستان لە ڕێی ئەنجامدانی
کۆبونەوە و ورک شۆپ بەش بکرێت و ڕا و سەرنج و بۆچونەکانیان بۆ دەوڵەمەندکردنی بە
هەند وەربگیرێ و هەروەها سود لە ئەزمونی وڵاتانی پێشکەوتو بە گونجاندنی لەگەڵ
سروشت و ژینگەی کۆمەڵگەی کوردستان و پاڵپشتی ئاژانس و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان
وەربگیرێ.
هه‌روه‌ها
وەزیری ناوخۆ جەختی لە پێویستی ئامادەکردن و ڕاهێنانی بەردەوامی جەستەیی و هزری بۆ
کارمەندان و ئەفسەران کرد و ئەکادیمیای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن،
بەڕێوەبەرایەتییەکانی مەشق و شیاندن، بەڕێوەبەرایەتی و بەشەکانی ئاراستەکردن و
ڕابەریکردنی مەعنەوی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆمەڵگەیی ڕاسپارد بۆ ڕێکخستنی خول و
ڕاهێنانی بەردەوام.
وه‌زاره‌تی
ناوخۆ وتوشیه‌تی، پێداچونەوە بە پەیکەری گشتی پۆلیس، ئەرکەکان، بنکەکانی پۆلیس
وەکو یەکەی بنەڕەتی کاری پۆلیس، سود وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای مۆدێرن بۆ ئاسانکردنی
ئەرکەکان، پەروەردەکردنی سەرکردە و دابەشکردن و شۆڕکردنەوەی ئەرکەکان و چەندین
تەوەری دیکە بە وردی گفتوگۆیان لەسەر کرا.
ئه‌وه‌ش
خراوه‌ته‌ڕو، ئامادەبوان له‌باره‌ی پڕۆژەی چاکسازیکردن لە پۆلیسی کوردستان و
سەرنجەکانیان بۆ قۆناغی ئایندە و دابەشکردنی ئەرکەکان خستەڕو.