دابەشكردنی نەوتی سپی دەگاتە ناو سلێمانی
09:28 - 21/10/2025
زەمەن
پرێس:
چەند
ڕۆژێکە دابەشکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەسەر هاووڵاتییان دەستیپێکردووە
و سەرەتاش لە ناوچە
شاخاوی و سنوورییەكانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوتەکە کرا، کە بۆ هەر 200 لیترێک
نەوت 104 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.
شاهۆ
عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە میدیای یەکێتی وتووە: لە ئامادەکاریدان بۆ
پڕِۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە سنوورییەکان
و کوێستانییەکان، بەم نزیکانەش دەست بە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی
دەکەن.
سەرچاوەیەك
لە نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا لە سنووری ناوچە شاخاوییەكان
دەستمان بە دابەشكردنی نەوت كردووە و ئێستا لە شارۆچكەی پێنجوێن و دواتر ڕانیە و
قەڵادزێ و شارباژێڕ و سەرجەم ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.
جەختیشی
كردەوە، دوای تەواوبوونی دابەشكردن لە ناوچە شاخاوییەكان و قەزا و ناحییەكان، نەوت
لەناو شاری سلێمانیش دابەش دەكرێت و بڕی نەوتی پێویست لەلایەن حكومەتەوە دابین
دەكرێت.
سەبارەت
بە نەوتە هەرزانەكەی عێراق، ئەو سەرچاوەیە وتی، “تەنها لە ئەنجوومەنی وەزیرانی
عێراق بڕیاری لێ دراوە و هێشتا هیچ بڕە نەوتێك ڕەوانەی هەرێم نەكراوە”.
لە
كۆبوونەوەی هەفتەی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەسەر داوای وەزیرە
كوردەكان، سودانی بڕیاریدا بڕی 3 ملیۆن لیتر نەوت بە نرخی حكومی (بەرمیلێك بە 30
هەزار) ڕەوانەی هەرێم بكرێت، بەوەش هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوتی پێ دەدرێت.