33 کوردستان

قوباد تاڵەبانی: سەردەمی (پەرت بکە و زاڵ بە)ی پارتی بەسەرچوو

08:14 - 21/10/2025

زەمەن- هەواڵ
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەنگدانی خەڵکی ناڕازی بە لایەنەکانی دیکە هۆکار بووە بۆ تێکچوونی هاوسەنگی هێز لەبەرژەوەندی پارتی و دەڵێت "سەردەمی (پەرت بکە و زاڵ بە)ی پارتی بەسەرچوو".
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری بانگەشەی یەکێتی لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ دوو بازنەی حیزبەکەی لە شاری هەولێر رایگەیاندووە، ئەم یەکێتیەی ئێستا چەند ساڵە خۆی بە نوێنەری هەموو ئەو خەڵکە دەزانێت کە ناڕازین لە شێوازی حکومڕانی لە کوردستان و دەشیانەوێت کێشەکانی لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە "لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا رێژەیەکی زۆری خەڵکی ناڕازی دەنگیان بە لایەنەکانی دیکە داوە، بەڵام با ئێستا لە خۆیان بپرسن دەنگەکانیان چ کاریگەرییەکی هەبووە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان؟ دەنگدانی خەڵکی ناڕازی بە لایەنەکانی دیکە لە رابردوودا بە داخەوە هۆکار بوو بۆ تێکچوونی هاوسەنگیی هێز لە بەرژەوەندیی پارتی و یارمەتیدەر بوو بۆ سیاسەتی (پەرت بکە و زاڵ بە)ی پارتی".
قوباد تاڵەبانی وتویەتی "ئەم یەکێتییەی ئێستا کۆتایی بەو سەردەم و سیاسەتە هێناوە، بۆیە بەهێزتر بووە و ئەگەر خەڵکی ناڕازیش لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بدەن بە یەکێتی، جگە لەوەی کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا دەتوانین چارەسەر بکەین، دەشتوانین لە هەرێمیش بە هێزێکی زیاترەوە باری خواری حکومڕانی راست بکەینەوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن