وادەی بارینی بەفر و باران ڕاگەیەندرا
03:37 - 22/10/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسێک ئاشکرایکرد، شەپۆلێکی سەرما و بارانبارین لە سەرەتایی مانگی داهاتووەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و ئەگەری بارینی بەفریشی لەگەڵدایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسیی ڕایگەیاند؛ ئەم چەند ڕۆژە بۆ هەرێمی کوردستان کەشوهەوا جێگیر دەبێت و لە بەیانییەوە پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلەی سیلیزیی بەرزدەبێتەوە و نزمترین پلە لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە ١٩ پلەیە و بەرزترینیش لە گەرمیان کە ٣٤ پلەیە.
لەبارەی کاتی بارانبارین ئاماژەی بەوەداوە، ئەم چەند ڕۆژە هیچ شەپۆلێکی بارانبارین بوونی نییە و لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین و سەرمای دە ڕۆژە ڕوو لە هەریمی کوردستان دەکات و یەکەم بارانی ئەمساڵ دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.