17 عیراق

کۆمسیۆن: بردنی مۆبایل و کامێرا بۆ ناو ناوەندەكانی دەنگدان قەدەغەكراوە

09:58 - 21/10/2025

زەمەن پرێس
حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی :رێکارە تەکنیکییەکانی تایبەت بە کارتی بایۆمەتری وادەکات قۆستنەوەی یان ساختەکردنی مەحاڵ بێت، رێژەی هەڵە یان دەستکاریکردن نزیکە لە سفر.
ئاماژەی بەوەشکردوە، یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2023 هەموارکراو، مافی دەنگدانى لەو کەسانەدا سنوردار كردووە خاوەنی کارتی بایۆمەترین، پرۆسەی پشتڕاستكردنەوە پەیوەستە بە پەیوەندییەکی سێ لایەنە لە نێوان کارتەکەو ئەو زانیاریانەی لەسەری تۆمارکراون و زانیارییە بایۆمەترییەکانی دەنگدەر، وەک پەنجەمۆر و وێنە.
باسی لەوەشکرد، کۆمیسیۆن کامێرای بۆ ئامێرەکانی پشتڕاستكردنەوە زیادکردووە بۆ چارەسەرکردنی ناهاوتایی پەنجەمۆر لەنێوان کەسانی بەساڵاچوو یان ئەوانەی پیشەیان هەیە کە کاریگەرییان لەسەر سەلامەتی پەنجەمۆر هەیە.
وتیشی: بەکارهێنانی کارتەکە لە ناوەندەی دەنگدان دەبێتە هۆی قفڵکردنی بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیکی بۆ ماوەی 72 کاتژمێر، ئەمەش وادەكات بەهای نەبێت بۆ هیچ کەسێکی دیکە، کاغەزی دەنگدانەکە بارکۆدو ئەلگۆریتمەکانی (خوارزمیات)ى بیرکاری تێدایە، کە ئامێری پشتڕاستکردنەوە بە ئامێری خێراکردنی ئەنجامەکانەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش وایکردووە ساختەکردن لەڕووی تەکنیکییەوە مەحاڵ بێت.
کۆمسیۆن داوای لە هاوڵاتیان دەکات کێش نەكرێنە ناو هەوڵەكانی كڕینی كارتەكانی دەنگدان، چونکە تەنها خاوەنەکانیان دەتوانن بەکاری بهێنن، نهێنی دەنگدان بەتەواوەتی گەرەنتی کراوە، بەو پێیەی مۆبایل و کامێرا قەدەغەکراوە، ئازادی دەنگدان بە دەنگدەران دەدات بەبێ هیچ فشارێک.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن