سەرۆکایەتى هەرێم لەسەر فڕۆکەخانەى سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
09:33 - 09/10/2025
زەمەن
پرێس:
سه‌رۆكايه‌تيى
هه‌رێمى كوردستان سوپاسى سه‌رۆكى توركيا ده‌كات بۆ لابردنى گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەى
سلێمانی و رایدەگەیەنێت،، ئه‌م بڕياره له چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندييه پته‌وه‌كانى
هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت
سه‌رۆكايه‌تيى
هه‌رێمى كوردستان سوپاسى سه‌رۆكى توركيا ده‌كات و رایگەیاند، سوپاس و پێزانينمان
بۆ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى كۆمارى توركيا دووپات ده‌كه‌ينه‌وه
كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى
كوردستان، فه‌رمانى دا گه‌شته ئاسمانييه‌كانى هێڵى فڕۆكه‌وانيى توركيا بۆ سلێمانى
ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئه‌م بڕياره له
چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندييه پته‌وه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت كه
دڵنياين يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و
له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردوولا و به‌تايبه‌تى له به‌رژه‌وه‌نديى هاووڵاتيانماندا
له سنوورى سلێمانى ده‌بێت.
ئەمڕۆ
سەرۆکی تورکیا لەسەر داوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەى سلێمانی
هەڵگرت و بڕیارە بەم نزیکانە گەشتەکان دەست پێبکاتەوە.