وەزارەتی بازرگانیی عێراق: پارەی زیاد نادرێت بە بریکارەکانی خۆراک
01:08 - 17/09/2025
زەمەن _ هەواڵ
وەزارەتی
بازرگانیی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە زیادبوونی ئەو بڕە پارەیە دەکەن
کە لەلایەن بریکارەکانی خۆراکەوە لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات
بڕی وەرگیراو هەر 500 دینارە و هیچ گۆڕانکارییەک ڕووینەداوە.
ئەمڕۆ
چوارشەممە، ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
و تێیدا هاتووە، وەزارەتەکە داوا لە بریکارانی خۆراک و بریکارانی ئارد لە بەغدا و
پارێزگاکان دەکات سەردانی ناوەندەکانی دابەشکردن بکەن بۆ وەرگرتنی پێداویستییەکانی
سەبەتەی خۆراک و ئارد، بەمەبەستی دابەشکردنیان بەسەر هاووڵاتیاندا".
هاوکات، وەزارەتەکە
ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە گوایە ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن بریکارەکانەوە لە هاووڵاتیان
وەردگیرێت زیاد کرابێت و دەڵێت: "بڕی وەرگیراو لە هاووڵاتی تەنیا (500 دینارە)".
ئەمە لە
کاتێکدایە، لە هەندێک ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵی
ئەوە بڵاوکرابوویەوە گوایە پارەی وەرگیراو لە هاووڵاتییان لەلایەن بریکارەکانی خۆراکەوە
لە بەرامبەر سەبەتەی خۆراک زیاد کراوە.