تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ موچەی فەرمانبەران مسۆگەرە
03:26 - 16/09/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ موچەی فەرمانبەران مسۆگەرەو مانگانەش لەكانی خۆیدا دابەش دەكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٥، موعین كازمی ئەندامی لیژنەكە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەختی لەسەر ئەوەكردوەتەوە، حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەپاڵ داهاتی نەوتیدا كاردەكەن لەسەر زیادكردنی داهاتی نانەوتی لەپێناو پشتیوانیكردنی گەنجینەی دەوڵەت.
كازمی باسی لەگرنگی دانانی یاسایەك بۆ پێكهێنانی دەستەی چاودێرسیكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان كردوەو دەشڵێت؛ كە لەئێستادا داهاتەكان لەنێوان وەزارەتی دارایی و دیوانی ژمێریاری و ئەنجومەنی وەزیرانەوە دابەشكراون و ئەوەش وادەخوازێت دەستەیەكی سەربەخۆ هەبێت بۆ چاودێریكردنی وردی داهاتەكان.