73 کوردستان

بەپەلە.. تۆمەتباری بکوژی ژنێک دەستگیرکرا

11:24 - 17/09/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە بەڕەگەزنامە عەرەبەو هاوسەری کوژراوەکەیە.

 

 دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی: 
لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتنی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان، لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی ژنێکی بەڕەگەزنامە عەرەب لەماڵێکدا کوژراو کاتی ڕوودانی تاوانەکە تۆمەتبارێک لەسەر دۆسییەکە دەستگیرکراو بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٤٠٦ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارێکی تر دەرکرد، هێزەکانی پۆلیس لەبەدواداچونەکانیان بەردەوام بوون بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبارو دەستگیرکردنی.
سەرەنجام توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتن بەهاوکاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای میسان لەو پارێزگایە دەستگیربکرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (ع، ع، ع) کە بەڕەگەزنامە عەرەبەو هاوسەری کوژراوەکەیە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکە بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن