شەڕ لەم ناوچەیە روویداو کوژراو بریندار هەیە
07:36 - 11/09/2025
زەمەن - هەواڵ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له
قه‌زای دوبزی باكوری رۆژئاوای شاره‌كه، شه‌ڕ له‌نێوان ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی هاورده‌ی
گوندی په‌لكانه دروستبوه و به‌وهۆیه‌وه دو كه‌س كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش
برینداربوه.
بەگوێرەی زانیاری پۆلیسی کەرکوک، روداوەکە
بەشێوەیەک بووە کە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له قه‌زای دوبز ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب كه
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری هه‌ڵگرتبو، ته‌قه‌ی له ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه كردوه له‌ناو
قه‌زاكه و له‌ئه‌نجامیشدا شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان هه‌ردولا رویداوه.
پۆلیس باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ردولایه‌نی شه‌ڕه‌كه
عه‌ره‌بی هاورده‌ن له گوندی په‌لكانه كه ئه‌و گونده یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی
كێشه‌ی زه‌وی و زاری تێدایه، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌ردولای شه‌ڕه‌كه بوه.
ئه‌و روداوه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان
تاوانكاری بوه و دوربوه له روداوی تیرۆرستی سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و
روداوه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان تاوانكاری بوه و دوربوه له روداوی
تیرۆرستی، له‌ئه‌نجامیشدا دو كه‌س كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوه و پۆلیسش
په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی كردۆته‌وه و هێزێكی زۆر له‌ناو قه‌زاكه بڵاوه‌ی پێكراوه.