44 کوردستان

ئەنجام راپرسیەكی سەنتەری توێژینەوەی سبەی شۆكهێنەرە

03:21 - 14/09/2025

زەمەن:-

 

ئاستی بەشداری خەڵك بەرزدەبێ لەكاتێكدا نیگەرانی خەڵك گەورەتردەبێ و تۆڕی كۆمەڵایەتی بینەری زیاتری لە تەلەفزیۆن هەیەو تەلەفزیۆن پاشەكشەی گەورەی كردووە.

جارێكی تر ناوەندی توێژینەوەی سبەی وەك یەكێك لەهەرە دامەزراوە گرنگەكانی راپرسی و توێژینە لەهەرێم، لەسەر پرسێكی گرنگ كە لەماوەكانی داهاتودا رودەدات، ئەنجامی راپرسیەكی بڵاوكردەوە.

 ناوەندەكە لە تەممووزی 2025 راپرسیەكەی ئەنجامداوە لە هەرچوار پارێزگاكەی هەرێم كراوەو ئەوانەی بەشداریان تێدا كردووە 26%ی لە رەگەزی مێن و 74%یش لە رەگەزی نێرن.

رابەر تەڵعەت بەرێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی "سبەی" بە "زەمەن"ی راگەیاند : خاڵی سەرنجڕاكێش لەم راپرسیەماندا بەرزی رێژەی بەشداری خەڵكە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا كە لەهەمانكاتدا بەپێی راپرسیەكە ئاستی بێ متمانەو نیگەری خەڵكیش لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن زۆر بەرزە، بۆیە ئەمە بۆتە جێگای پرسیار بۆ ئێمەش كە خەڵك چۆن ئەچێتە سەر سندوقی دەنگدان لەكاتێكدا متمانەی بە پرۆسەی هەڵبژاردن نییە و حكومەت و رۆڵی یاساو پەرلەمان نیە!

سەبارەت بە ئاستی بەشداری 66%ی خەڵك دەڵێ بەدڵنیاییەوە دەچم بۆ دەنگدان و 10%ی بەشداربوانیش دەڵێن بەدڵنیاییەوە بەشداری ناكەین و 26%ی بەشداربوانیش هێشتا خۆیان یەكلای نەكردۆتەوە.

هەر بەپێی ئەنجامی راپرسیەكەی ناوەندی توێژینەوەی سبەی 51%ی بەشداربووان لەژێر كاریگەری هۆزو عەشرەت و ناوەندە نافەرمیەكان دەنگ بەلایەنی سیاسی و كاندید دەدەن.

راپرسیەكە ئەنجامێكی تری ئاشكراكردووە كە پرسیاری لە بەشداربووەكانی كردووە: ئایا لەچ سەرچاوەیەكەوە زانیاری سیاسی وەردەگریت و رۆژانە متابەعە دەكەیت؟

ئەنجامەكەی بەم جۆرەیە:

 %34ی خەڵك دەڵێن كەناڵە تەلەفزیۆنیەكان
%33ی خەڵك دەڵێن تۆرەكۆمەڵایەتیەكان
10%ی خەڵك دەڵێن ماڵپەڕە هەواڵیەكان

باقیەكەی تریش كە لە سەدا 23 %یە، خەڵك دەڵێن لە شوێنە گشتیەكان و كەناڵە ئاسمانیە بیانیەكان و رادیۆو رۆژنامەكان زانیاری وەردەگرن.


لەم بەشەی راپرسیەكەدا ئەوەی جێگای سەرنجە جیاواز لە چەند ساڵێك لەمەوبەر تۆڕی كۆمەڵایەتی و ماڵپەرەكان پێش تەلەفزیۆن كەوتووە بەرێژەی 43% لەبەرامبەر 34% بۆتەلەفزیۆن، واتە ئێستا تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان و ماڵپەرەكان پێكەوە بوون بەسەرچاوەی یەكەمی وەرگرتنی زانیاری لەلایەن خەڵكەوەو كەناڵی تەلەفزیۆنیش بووە بە سەرچاوەی دووەم.

ناوەندی توێژینەوەی سبەی لە تەممووزی 2025 راپرسیەكەی ئەنجامداوە. ڕاپرسییەكه‌ ڕوونکردنەوەی گرنگ دەربارەی (ئاستی بەشداری سیاسی، کاریگەری دامەزراوە فەرمی و نافەرمییەکان، سەرچاوەکانی زانیاری سیاسی، و نیگەرانییەکانی هاوڵاتیان) سەبارەت بە سیستمی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکات.

به‌پێی دەرکەوتەکان، لەگەڵ ئەوەی ئاستێکی بەرزی ئاماده‌یی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا ده‌بینرێت، بەڵام نیگەرانییەکی قووڵیش سەبارەت بە کارایی و شەفافیەتی سیستمی سیاسی لەنێو هاوڵاتیاندا بوونی هەیە. هەروەك کاریگەری بەهێزی دامەزراوە نافەرمییەکانی وەک (خێڵ و عەشیرەت) لەسەر به‌شداری و بڕیاری سیاسی به ‌ڕوونی ده‌بینرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن