71 کوردستان

بەریتانیا;لەماوەی مانگێكدا دەیان پەنابەری كورد بەتاوانی جۆراو جۆر زیندانی كراون

11:30 - 14/09/2025

زەمەن _ هەواڵ

 

ڕاپۆرت/كاوە ڕەش

لەگەڵ زۆربوونی ڕێژەی كورد لەووڵاتی بەریتانیا
،تادێت ئامارەكانی تاوان و سزادانی كەسانی نێو ڕەوەندی كوردیش لەو ووڵاتە بەرز دەبێتەوە.
لەماوەی تەنها یەك مانگدا چەندین كورد دەستگیر كراون و بەتاوانی جۆراو جۆر، سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.

*هەردی حوسەین تەمەن ٣٠ساڵ، لەدوای هەڵهاتنی لەهەردوو ووڵاتی ئیتاڵیاو ئەڵمانیاوە، لەساڵی ٢٠١٩، ڕووی لەبەریتانیا كردووەو داوای مافی پەناهەندەیی كردووە، بەڵام داواكەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاوە، لەساڵی ٢٠٢٣ ڕەتكراوەتەوە.
بدوای پێداچونەوەی بەكەیسەكەی لەدادگا، مافی پەناهەندەیی پێدەدرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی، هەردی پێشتر لەئیتاڵیاو ئەڵمانیا، مافی پەناهەندەیی ڕەتكراوەتەوە، بۆیە ڕووی لەبەریتانیا كردووە، بەڵام لەنۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو ئاشكرابووە كەناوبراو بەپێنج تۆمەتی دابین كردنی بەماددەی هۆشبەرەوە لەدادگای شاری  (ڕیگنسبورگ)ی ئەڵمانیا داوكراوە.

دوای نزیكەی شەش ساڵ لەمانەوەی لەبەریتانیا، لەماڵەكەی خۆی لەشارۆچكەی ئۆڵدهام، لەنزیك شاری مانچستەر، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە، ئەو ئێستا چاوەڕێ ڕادەستكردنەوەیەتی بەدادگای ئەڵمانیا، كەداواكراوە بەتۆمەتی مامەڵە كردنی بەماددەی هۆشبەرەوە.
هەربەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی، ناوبراو ساڵانە بەبیانوی دەست نەكەوتنی كارو چاودێری كردنی خێزانەكەی بڕی ٤٣٠٠ پاوەندی لەلایەن سۆشیالەوە بۆ دابین كراوە.


*لەلایەكی دیكەشەوە دوو كوردی دیكە، كەخاوەنی شوێنی شۆردنگەی ئۆتۆمبێلن لەبەریتانیا، لەلایەن ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیاوە، بەتاوانی قاچاخچیەتی كردن بەكۆچبەری  نایاساییەوە دەستگیركراون. هەریەكە لە (د, ش) ٤١ساڵ و (ع, خ) ٤٠ساڵ،  هەزاران پاوەندیان دەستكەوە لەبازرگانی كردن بەهێنانی كۆچبەران، لەعێڕاق و ئێران و سوریاوە، بۆ ووڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا.

ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی بەریتانیا دەڵێت; دواێ چاودێری كردن و لێكۆڵینەوەی ووردی درێژخایەنی كارمەندەكانیان. 
توانیویانە ئەو دوو كوردە لەشوێنی شۆردنگەی ئۆتۆمبیل كەخۆیان خاوەنی بوون، دەستگیر بكەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی دەیلی ڕیكۆرد; پۆلیس چەندین گرتە ڤیدۆی كۆچبەرانی نایاسایی وەك بەڵگە دەست كەوتوە، كەتێدا ستایشی كارەكانی ئەو دوو كوردە قاچاغچیە دەكەن. 
بڕیارە دادگای كردنی ئەو دوو قاچاغچییە كوردە، مانگی چواری ساڵی داهاتوو بەڕێوە بچێت.
 

*هەرلەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، كوردێكی دیكەش كەپێشتر بەتاوانی گێچەڵی سێكسی و خۆ خاڵی كردنەوە لەبەرمبەر ئافرەتدا، سزای پێنج ساڵی بەسەردا سەپێندرابوو، تەنها ڕۆژێك دوای هاتنەدەرەوەی لەزیندان، كەبەمۆڵەتی پۆلیس و لەژێر چاودێری ئاڵقەی پاژنەپێی (جی پی ئێس) لەخانەی بێ ماڵ و حاڵەكاندا نیشیەجێ كراوە، دیسانەو بەتاوانی گێچەڵی سێكسی و خۆ خاڵی كردنەوە لەبەرمبەر ئافرەتدا دەستگیر دەكرێتەوە.

ئەو كوردە كەناوی (د, م) و تەمەنی ٣٦ساڵە، بێ گوێدانە ڕێنمایەكانی چاودێری كردنی لەلایەن پۆلیسەوە، لەڕێگای ئاڵقەی پاژنەپێی كەپێویستی بەبارگاوی كردنەوە هەبووە، چۆتە دەرەوەو جی پی ئێس كەی بارگاوی نەكردۆتەوە.

 (د, م)، کەدەوترێت تووشی نەخۆشی شیزۆفرینیای پارانۆیایی بووە، لەكاتی دوایین ئامادەبوونیدا لەدادگادا، لەلایەن ڕاوێژکاری یاساییەوە نوێنەرایەتی نەکرابوو، بەڵام ئەو دەرفەتەی ڕەتکردەوە بەناوی خۆیەوە ڕێگەی سووککردن بەسزاكەی بدات ئەو تەنها ئەوەی گوتووە، باشم نامەوێت هیچ شتێک بڵێم.

دادوەر ئەو كوردەی بە١٢مانگ زیندانی كردن سزاداوە.

*هەربەتاوانی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كچێكی منداڵ، كوردێكی دیكەش بەناوی، (ئ, ع)، سزای ١٣ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای بەریتانیاوە بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو لەنیسانی ساڵی ڕابردوو، دوای ئاشكرابوونی تاوانەكەی بەریتانیای بەرەو فەڕنسا جێهێشتووە، بەڵام دواتر لەفەڕەنسا دەستگیردەكرێت و بۆ دادگایی كردن ڕادەستی پۆلیسی بەریتانیا دەكرێتەوە.

ناوبراو كچێكی تەمەن ١٣ساڵانی لەڕێگای پلاتفۆڕمی سۆشیال مێدیاوە دەناسێت و دواتر لەشوێنی نیشتەجێبونی لەفلاتەكەی كەدەكوێتە ڕۆژئاوای (كێنت)، دەستدرێژی سێكسی دەكاتەسەر.

دوای ئەوەی كەس و كاری ئەوكچە منداڵە پۆلیس لەبێسەروشوێن بونی كچەكەیان ئاگادار دەكەنەوە، پۆلیس سەرەداوی وونبونی دەستنیشان دەكات. لەكاتی پشكنینی شوێنی نیشتەجێ بونی ئەو كوردە تاوانبارە، بەقوربانییەكە دەڵێت; لای پۆلیس بڵێ تەمەنم ١٧ساڵانە، لەكاتێكدا كچەكە تەمەنی تەنها ١٣ساڵان بووە.

بەپێی لێدوانی پۆلیس، تاوانبار لەكاتی ئاشنا بوونی بەوكچە منداڵە، ئەویش گوتویەتی كەتەمەنی هاوشێوەی ئەوە، لەكاتێكدا ئەوكاتە كوردەكە، تەمەنی ١٩ساڵ بووە.

(ئ) اهەفتەی ڕابردوو لەدادگای تاجی (وولویچ) بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و پێنج تاوانی سێکسی دیکە، تاوانبارکرا.
هەروەها لەگەڵ ئەوەش بەتاوانی ڕفاندنی منداڵ، سزا دراوە,
كەكۆی سزاكەی ١٣ساڵ زیندانی كردن دەبێت. 

*(ش, ف)، كوردێكێ دیكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستانەو تەمەنی ٣٣ساڵە، ماوەی شەش ساڵە وەك پەناخواز ڕووی لەبەریتانیا كردووە، بەگوتەی خۆی بەهۆی بیروباوەڕی ئاینیەوە لەدەست ڕژێمی ئێران هەڵهاتوە.

بەڵام بەگوتەی پۆلیس، ئەو كوردە دوای دەركەوتن و چاودێری كردنی لەڕێگای كامێڕاكانی چاودێری سەرشەقامەكان، دەركەوتوەكە بازرگانی بەماددەی هۆشبەرەوە كردوە، لەجۆری كۆكاین.

پۆلیس دەڵێ: ئەو لەیەكێك لەتۆمارەكاندا دەردەكەوێ، كەچەند جارێك سەردانی چەند ماڵێك دەكات، بۆ فرۆشتنی كۆكاین و دواتریش ئۆتۆمبیلێكی جۆری هۆندایی و پاسكیل سوارێكیش لەشوێنی جیاوازتر، ماددەی هۆشبەری لێ دەكڕن. ئەو بازرگانە، ماددە هۆشبەرەكانی لەناو كیسی پلاستیكی بچوك و تۆپەڵە كراود، داوەتە دەست كڕیارەكانی.

دوای گەڕان و پشكنینی ئەو خانوەی لێی نیشتەجێی بووە، پۆلیس بڕی  زیاتر لە٨ گرام كۆكاین، كەنرخەكەی زیاتر لە٥٠٠ پاوەندە بووە، لەگەڵ چەندین پارچە تۆپەڵەی ماددەی هۆشبەری جۆری كڵاس ئەی (كانەبی) كەنرخی ئەویش ٧٥٠پاوەند بووە، دەست بەسەر دەكەن.

لەكاتی دادگای كردنیدا ئەو كوردە، سكاڵا ئەوەی كردوە بەهۆی ئەوەی خێزان و كەس و كاری نەبوە، ناچار بووە پەنا بۆ ئەوكارە بەرێ، لەبەرمبەر ئەوەی دوو هاوڕێی شوێنیان كردۆتەوە بۆ نیشیەجێ بوون، ئەویش ماددەی هۆشبەری بۆ فرۆشتون.

هەرچەندە دانی بەوەدا ناوە كەخۆی پێشتر ئەو ماددە هۆشبەرانەی بەكار هێناوە، بەڵام دەڵێ ئێستا تەركی كردوە.

دادگا بەتاوانی مامەڵەكردنی بەماددەی هۆشبەرەوە، ماوەی سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندووە.

هەروەها دادوەر ئەوەشی ڕاگەیاندووە، دوای ئازادكردنی دەكەوێتەوە سەر وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، كەئایە دەستبەسەری دەكەنەوە، لەسەر ڕەوشی مافی پەناهەندەیی یاخود نا.

*هەرلەسەر كەیسی ماددەی هۆشبەر، كوردێكی دیكەش لەم هەفتەیەدا وەك 
بازرگانێکی مادەی هۆشبەر، کەکراک کۆکاین و هێرۆینی لەسەر شەقامەکان دەفرۆشت، بۆ ماوەی ١١ ساڵ زیندانی کرا. ڕێباز محەمەد، كەلەناو گروپێك كاری كردووە، بەناوی هێڵی (سی جەیی) کاریان بازرگانی كردن بووە، بەماددەی هۆشبەرەوە لەبەریتانیا، دەستگیر كراوە.

بەپێ لئكۆڵینەوەكانی دادگای شاری چێستر لەبەریتانیا، ئەوكوردە تەمەن ٣٧ساڵە، دوای ئەوە ئاشكرابووە كەباندەكەیان لەڕێگای نامەی تەلەفۆنێەوە پەیوەندی بەكڕیارەكانیەوە كردووە، بۆ داوا كردنی ماددەی هۆشبەر، تابەدلیڤەری بۆیان بگەیەنن.

دوای گەڕان و پشكنینی ئەو ناونیشانەی تێیدا دەستگیرکراوە. دەست بەسەر چەندین مۆبایلدا گیراوە، لەگەڵ بڕێکی زۆر پارەی کاش. هاوكات دەستبەسەر  مادەی، کراک کۆکایندا گیراوە، بە بەهای  ١٢٤٠ پاوەندە. هێرۆین، بەبەهای ٥٣٠ پاوەند.

( ڕ، م)، دەبێت ماوەی ١١ ساڵ لەزیندان بەسەر بەرێت بەهۆی بازرگانی كردن بەماددەی هۆشبەرەوە كەئەو سزایە توانی جیاواز دیكەش لەخۆدەگرێت، کەمێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ لەناوچەی مانچستەری گەورە؛ ئەنجامی داوە، بەهەڕەشەکردن لەکەسێک بەتەنێكی تیغدار.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن