31 کوردستان

گۆڕان-ی گردی زەرگەتە سکاڵای لەسەر دانا ئەحمەد مەجید تۆمار کرد

01:46 - 14/09/2025

زەمەن _ هەواڵ

 

جەلال مستەفا، سەرۆکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: لە ساڵی رابردوودا بزووتنەوەی گۆڕان بوو بە دوو بەشەوە، چەندین کۆنفرانسمان کردووە، بەڵام نەگەیشتووین بە ئەنجام.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بزووتنەوەی گۆڕان "بالی گردەکەی زەرگەتە" سکاڵایان لەسەر دانا ئەحمەد مەجید تۆمارکرد بە تۆمەتی بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی وەکو رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، جەلال مستەفا، سەرۆکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەدا، لە هەردوو باڵەکەی گۆڕانەوە هەوڵی نزیکبوونەوە هەیە، هەوڵەکانیش هەر بەردەوامن.

وتیش: ماوەی شەش مانگمان بۆ دیاریکراوە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە سێ مانگی رۆشتووە دەبێت لەو ماوەیەدا یان رێکبکەوین یان کۆنکفرانس ببەستین.

جەلال مستەفا باسی لەوەشکرد، لەو ماوەیەدا دانا ئەحمەد مەجید وەک رێکخەری گشتی کار دەکات و دەسەڵاتەکانی بەرکاردەهێنێت، لەکاتێکدا کۆمسیۆن بە چەند نووسراوێک ئاگاداری کردووین لە بزووتنەوەی گۆڕان هیچ رێکخەرێک نییە.

هاوکات، ئەوەشی وت: ئەمڕۆ ئێمە وەک باڵی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردەکە داوای یاسایمان لەسەر دانا ئەحمەد مەجید تۆمارکرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن