دانا عەبدولکەریم: گەشبینم بە چارەسەرکردنی پرسی مووچە
02:11 - 14/09/2025
زەمەن - هەواڵ
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نێشتەجێکردن گەشبینە بە چارەسەرکردنی پرسی مووچە و ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستانە پابەندییەکانی بەرانبەر بە حکوومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە کۆتا کۆبوونەوەیدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، پێشنیازەکانی حکومەتی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان پەسەند کردووە.
لە وەڵامی پرسیاری “ئایا گەشبینی بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لە نێوان هەولێر و بەغدا؟” دانا عەبدولکەریم وتی “بەڵێ، گەشبینم”.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن جەختی لەوە کردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر هەموو خاڵە گرنگەکانی پێشنیازەکەی بەغدا داوە، بەو مەرجەی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا بێت.
دووپاتیشی کردەوە: “ئێمە وەک هەرێمی کوردستان ناتوانین شتێک بکەین کە لە دەرەوەی دەستوور بێت، چونکە دەستوور مافی خەڵکی کوردستانی پاراستووە، ئێمە دەبێت پارێزگاری لە دەستووری خۆمان بکەین بۆ ئەوەی مافی خەڵکی کوردستان