12 کوردستان

کێشەی دەرمان و نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکانى سلێمانی چارەسەر کرا

08:33 - 13/09/2025

زەمەن پرێس:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند،  کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبونی کەرەستەی پزیشکی لە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەرکرا و سوپای ئەو كەسانە و ڕاگەیاندنەكان دەكات هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەیان داوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەرکرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆبونەوەیەکدا بە ئامادەبونی هەریەکە لە بەڕێزان شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و د. ماکوان، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبونی کەرەستەی پزیشکی تا کۆتایی ساڵی 2025 چارەسەرکرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكەی تەندروستی سلێمانی، سوپاسی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و هەمو ئەو بەڕێزانە دەكات كە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەیان داوە، هەروەها سوپاسی سەرجەم ڕاگەیاندنەکان دەكات بۆ گرنگی دان بەبابەتەکە و خەمخۆریان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن