823 کوردستان

هەواڵی خۆش لەسەر رێکەوتنی هەرێم و بەغدا هەیە

02:02 - 08/09/2025

زەمەن _ هەواڵ

 

 ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لەگفتووگۆكانی چەند رۆژی رابردووی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسی نەوت و گرفتە داراییەكانەوە لێكتێگەیشتنی باش هەبووە بەئاڕاستەی رێككەوتنێكی نوێ

ئەمڕۆ دووشەممە، ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥، .د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد،  گفتوگۆكانی نێوان لیژنە تایبەتەكانی هەرێم و بەغدا لەبارەی گرفتە داراییەكان و پرسی نەوتەوە، هەنگاوی باشییان بڕیوە، دوای تەواوكردنی كارەكانیان، راپۆرتێك ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عیراق محەمەد شیاع سودانی دەكەن، دواتر راپۆرتەكە لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشدا،  ئەوەی پەیوەندی بەپرسی داهاتە نانەوتییەكانەوە هەیە، بەپێی زانیارییەكان لەبارەی باج لەسەر ئەوە رێككەوتوون لەسەدا ٥٠ی بگەڕێتەوە بۆ بەغدا، ئەوەی پەیوەندیی بەرسوماتیشەوە هەیە روسوماتە فیدڕاڵێییەكان بەهەمانشێوە لەسەدا ٥٠ دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.

وتیشی:  لەبارەی پرسی نەوتەوە جۆرە لێكتێگەیشتنێك لەنێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا و كۆمپانیا نەوتییەكان هەیە، بۆ ئەوەی بگەن بە رێككەوتن بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و یەكلاكردنەوەی ئەو كێشە، راشیگەیاند بەپێی لێكتێگەیشتنەكەی ئەمجارە، لەكاتی دروستبوونی هەر گرفتێك لەنێوان كۆمپانیا نەوتییەكان لەگەڵ هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا، پەنا بۆ یاسا و دادگاكانی ناوخۆی عیراق دەبڕێت بۆ چارەسەركردن، نەك دادگا نێودەوڵەتییەكان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن