نەوەی نوێ: وەزیری تەندروستی عێراق بۆ دەرمان و نەشتەرگەری بەڵێنی هاوكاری پێداوین
08:37 - 13/09/2025
زەمەن پرێس:
جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، دوای هەوڵەکان و وەرگرتنی بەڵێن لە
وەزیری تەندروستی عێراق بۆ چارەسەری راگرتنی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە
حکومییەکاندا، تەندروستی سلێمانی دەڵێت، کێشەی دەرمان و نەشتەرگەری
نەخۆشخانەکانیان چارەسەر کردووە.
نەوەی نوێ لە رونكردنەوەیەكدا بەوە کردوە، دوای فشارەکانیان لە
هەولێر و بەغداد، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ رایگەیاندووە، تاوەکو
کۆتایی ئەمساڵ کێشەی نەبوونی دەرمان و نەبوونی پێداویستییە پزیشکییەکانیان لە
نەخۆشخانە حکومییەکاندا چارەسەر کراوەو هاوشێوەی پێشوو نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە
حکومییەکاندا بەردەوام دەبێت.
جەختیشدەكات لەوەی، هەوڵیاندا کە بەغداد بەشێکی پێداویستی نەشتەرگەری
نەخۆشخانەکان دابین بکات و بۆ ئەو مەبەستە بەڵێنیان لە وەزیری تەندروستی عێراق
وەرگرت.
لەبەرامبەریشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمشەو
رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبونی
کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەرکرا.