45 کوردستان

هۆکاری کێشەی مووچەخۆران لەگەڵ بانکی تی بی ئای ئاشکرادەکرێت

07:43 - 07/09/2025

زەمەن پرێس:
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، هۆکاری درەنگ وەرگرتنەوەی کارتی بانکی و نەبوونی پارە لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێمی بانکی بازرگانی عێراقی تی بی ئای لە شاری سلێمانی ئاشكرا دەکات.
نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند'' پەیوەندیم کرد بە بەڕێوەبەری گشتی بانکی تی بی ئای لە بەغداد بەڕێز بلال صباح، بەڕێزیان دڵنیاییان پێداین ئەو قەرەباڵغییەی روویداوە دۆخێکی کاتییەو بەهۆی زۆری ژمارەی ئەو موچەخۆرانەوەیە کە داوای کردنەوەی ئەژماری بانکییان کردووە لە بانکەکەیان.''
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەشکردوە، بەڕێوەبەری بانکەکە بەڵێنیداوە بە زووترین کات و بە هاوکاریی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی، ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.
ئەمرۆ بەشێکی زۆری ئەو مووچەخۆرانەی لە سلێمانی ئەو بانکەیان لە هەژماری من هەڵبژاردوە کێشەی ئەوەیان هەیە ناتوانن پارە ڕابکێشن لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێم هەروەها بەشێکی دیکەیان کارتی بانکیان وەرنەگرتوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن