سەرۆکی دەستەى مافی مرۆڤ لەسەر دوو ڕاگەیەندراوی دەستەکەی هاتە دەنگ و وەڵام دەداتەوە
09:10 - 06/09/2025
زەمەن
پرێس:
سەرۆکی دەستەى مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، ئاماژەى بەوەشکردوە، لە بەرامبەر هیچ ڕووداوێکدا بێدەنگ نەبوون، بەڵکو دەستیانکردوە بە پەیوەندى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕاپۆرت و نوسراو و تێبینیەکانیان بابەتیانە و شەفافانە بۆ ناردون.
سەرۆکی
دەستەى مافی مرۆڤ لەسەر دوو ڕاگەیەندراوی دەستەکەی سەبارەت بە رووداوەکانى سلێمانی
ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ڕێز و حورمەتی خۆمان بۆ هەموو هاوکاران و
هەموو لایەنە حزبییەکان دووپات دەکەینەوە، ئێمە ئەوەی ڕوویدا لە زووترین دەرفەتدا
پێکەوە باسی دەکەین، وەک داب و نەریتی خۆمان له دەسته، هەروەها پابەندبوونمان بۆ
بەهێزکردنی کردەوەی هاوبەش دووپات دەکەینەوە، هیوادارین کێبڕکێ لەسەر بنەمای
هاوکاری لەگەڵ دەستەکەمان و خزمەتکردنی هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشە
هەڵپەسێردراوەکان بێت، نەک ئەوەی دەسته بکرێتە لایەنێک لە هەر ململانێیەکی
سیاسیدا.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لە بەرامبەر هیچ ڕووداوێکدا
بێدەنگ نەبووین، بەڵکو دەستمانکردوە بە پەیوەندى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و
ڕاپۆرت و نوسراو و تێبینیەکانمان بابەتیانە و شەفافانە بۆ ناردون.
دەقی روونکردنەوەکەی سەرۆکی دەستەى مافی مرۆڤ:
دەربارەى
دەرکردنى دوو بەیاننامەى جیاواز بە ناوى دەستەوە، سەبارەت بە ڕووداوەکانى لالەزار،
دەمەوێت ئەوە ڕوون بکەمەوە:
1- من
ئەکادیمستێکى سەربەخۆم، لە هیچ قۆناغێکى ژیانمدا سەر بە هیچ حیزبێك نەبومە، هەر لە
سەرەتاوە ئامانجم لە کارکردن لە دەستەى مافى مرۆڤ،پراکتیزەکردنی پسپۆڕییەکەم و
خزمەت کردنى هاوڵاتیان بوو دور لە حیساباتى سیاسى.
2- لە ماوەى
چوار ساڵ زیاتر لە کارکردنم لە دەستە، بە پەرۆش بووین بۆ جێگیرکردنی پرەنسیپی
یەکڕیزی، و کارکردن بە شێوەیەکى تەواو بێ لایەنانە، بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە
بەدوداچونى کێشەکان لە شارە جیاجیاکانی هەرێمدا.
3-کارەکانمان
لە سەر بنەماى بانگەشەى میدیایى یا شوێنکەوتنى خواستەکان نەبوە، بەڵکو لە سەر بنەماى
چاودێرى کردنى مەیدانى جددى بووە، زۆر جار دیدار و سەردانەکانمان دور لە چاوى
کامیراکان بووە، چونکە ئامانجى سەرەکیمان هەمیشە دەستنیشان کردنى پێشێلکاریەکان و
دۆزینەوەى چارەسەر بووە، نەك تۆمار کردنى هەڵوێستى کەسى و قارەمانێتى. لەسەر
بنەمای قەناعەتێکی پتەو، پێوەرە سەرەکییەکەمان #ڕازیکردنی_ویژدانمانە بووە نەك
هیچ لایەن و کیان و تاکێك.
4- لە
بەرامبەر هیچ ڕوداوێکدا بێ دەنگ نەبوین، بەڵکو دەستمانکردوە بە پەیوەندى لە گەل
لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕاپۆرت و نوسراو و تێبینیەکانمان بابەتیانە و شەفافانە
بۆ ناردون.
بۆیە
نابێت جددیەتی کارەکانمان تەنها بەو شتانە بپێورێت کە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیادا
بڵاودەکرێنەوە.
5- کاتێك
ڕوداوەکانى لالەزار ڕویدا، من لە مۆڵەتى فەرمى بوم، و هاوکارەکانم ڕاسپارد بۆ
ئەوەىلە نزیکەوە چاودێرى بابەتەکە بکەن.
ڕاستەوخۆ
لەگەڵ گەڕانەوەم بۆ سەر کارەکەم، دەستپێشخەری داواکارییەکی فەرمیم کرد بۆ سەردانی
گیراوانی سلێمانی، بە پلەی خۆم وەک سەرۆکی ده سته و کەسایەتییەکی سەربەخۆ، هەروەها
لەبەر ئەوەی ئۆرگانە نێودەوڵەتییەکان داوای ڕوونکردنەوەیان لەسەر ئەو بابەتە
کردبوو. هەروەها ئەمەش لە وەڵامی داواکارییەکانی بنەماڵەی دەستگیرکراوەکاندا بوو،
بێ ئەوەى پەیوەندى بە لایەنى حیزبیەوە هەبێت. هەروەها هەماهەنگیەك ئەنجامدرا لەگەڵ
هاوکارانێك کە پاشخانی سیاسی تایبەتیان هەیە بۆ ئاسان کردنى ڕێکخستن و ڕێکارەکان.
لە
کۆتاییدا
ڕێز و
حورمەتی خۆمان بۆ هەموو هاوکاران و هەموو لایەنە حزبییەکان دووپات دەکەینەوە. ئێمە
ئەوەی ڕوویدا لە زووترین دەرفەتدا پێکەوە باسی دەکەین، وەک داب و نەریتی خۆمان له
ده سته، هەروەها پابەندبوونمان بۆ بەهێزکردنی کردەوەی هاوبەش دووپات دەکەینەوە،
هیوادارین کێبڕکێ لەسەر بنەمای هاوکاری لەگەڵ ده ستەکەمان و خزمەتکردنی هاوڵاتیان
و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بێت، نەک ئەوەی ده سته بکرێتە لایەنێک لە
هەر ململانێیەکی سیاسیدا.
ئەو
متمانەیەی لە ساڵانی ڕابردوودا لە هەموو سکاڵاکاران بەدەستمان هێناوە، چ لە ناوخۆ
و چ لە دەرەوەی عێراق، نوێنەرایەتی سەروەت و سامانێکی بەنرخ دەکات کە لە هیچ
بارودۆخێکدا بەفیڕۆ نادرێت.
پڕۆفیسۆر
دکتۆر مۆنا یاقۆ
سەرۆکی
دەستەى مافی مرۆڤ