68 کوردستان

کەش فێنکتر دەبێت

12:47 - 07/09/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کەشناسی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، و سبەینێ دووشەممە، کەمێک خۆڵبارین دەبێت.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەشڵێت: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بوونى تۆزێکى سووک، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:

 هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
سۆران: 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن