ئەمشەو مانگ دەگیرێ.. نوێژو زیکرو پاڕانەوە و سوننەت و پێویستە
12:30 - 07/09/2025
زەمەن _ هەواڵ
بە پێی زانیاری فەلەکناسەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئەیلولی 2025 مانگگیران لە هەرێمی کوردستان رودەدات لە کاتژمێر ٧ بۆ ١١ی شەو دەخایەنێت،، و وەک یەکێتی زانایان داوا لە موسوڵمانان دەکەن، لە روانگەی هەستی دیندارییەوە سوننەتی نوێژی مانگگیران زینوبکەوەو نزای خێر بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەکی لەسەر دیاردەی مانگگیران بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەیان بەوەکردوە، ئەم دیاردەیە نوێ نییە، مانگگیران و خۆرگیران دیاردەیەکی گەردونی و سروشتییە، زانست هۆکارەکانی دیاریکردون، بەدرێژایی مێژوو ئەم دیارەدەیە رویداوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە فەرهەنگی ئیسلامدا مانگگیران وخۆرگیران دوو نیشانەی گەورەن لە نیشانەی دەستەڵاتی خودا، بۆیە لەم کاتەدا نوێژو زیکرو پاڕانەوەو ئیستغفارکردن سوننەت و پێویستە..
لە بایاننامەکەدا دەشڵێن؛ ئەم دیاردە جێی رامان و قوڵبونەوەیە لە گەورەیی دەستەڵاتی خوای گەورە، کە چۆن و بە چ میکانیزم و رێسایەکی فیزیکی و ئەندازیاری ورد و سەرسوڕهێنەر ئەم گەردونە بەڕێوە دەبات