لیستی دابەشکردنی مووچە بڵاوکرایەوە
01:23 - 01/09/2025
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران (شەش)ـی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، سبەی سێشەممە، 02ـی ئەیلوولی 2025، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوەزیران دەکرێت و تا ڕۆژی پێنجشەممە، 04ـی ئەیلوولی 2025، بەردەوام دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە، 01ـی ئەیلوولی 2025، یەک ترلیۆن و حەوت ملیار و 352 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ئەو وەزارەت و فەرمانگانەی ڕۆژی سێشەممە، 02ـی ئەیلوول مووچەکەیان وەردەگرن:
- خانەنشینی شارستانی
- خاوەن پێداویستیی تایبەت
- زیندانیە سیاسیەکان + بەرکەوتووانی کیمیاباران
- کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
- کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
- پەروەردە
- خانەنشینیی پێشمەرگە
- دارایی و ئابووری
- دەستەی دەسپاکی
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی ژینگە
- دەزگای مین
- ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
- کۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردن
- دیوانی چاودێریی دارایی
- مافی مرۆڤ
ئەو وەزارەت و فەرمانگانەی ڕۆژی چوارشەممە، 03ـی ئەیلوول مووچەکەیان وەردەگرن:
- ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
- تەندروستی
- ناوخۆ
- داد
- ئەنجومەنی دادوەری
- پلاندانان
- بازرگانی و پیشەسازی
- سامانە سروشتییەکان
- گواستنەوە و گەیاندن
- کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
- شارەوانی و گەشتوگوزار
ئەو وەزارەت و فەرمانگانەی ڕۆژی پێنجشەممە، 04ـی ئەیلوول مووچەکەیان وەردەگرن:
- کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
- ڕۆشنبیری و لاوان
- کارەبا
- ئەوقاف و کاروباری ئاینی
- خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی
- سەرۆکایەتیی پەرلەمان
- سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران
- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
- پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)
- یەکەی 70 و 80
- ب. پۆلیسی دام و دەزگا ئەمنیەکان
- ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش
- هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن