12 کوردستان

دارایی دابەشکردنی سێ مووچەی ئەم توێژەی راگەیاند

12:32 - 07/09/2025

زەمەن – هەواڵ

 

 مووچەی چەند مانگێکی بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

 دەقی راگەیەنراوی دارایی:
مووچەی چەند مانگێکی بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ڕۆژی دووشەممە ( ٨ ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی حوزەیرانی
ساڵی ( ٢٠٢٥ ) و مووچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ساڵی ( ٢٠٢٤ ) سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری ٢٠٢٥/٩/٧

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن