24 کوردستان

٦٠٠ دۆنمی سیتەک سوتا

02:35 - 07/09/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 نزیکەی 600 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سنووری ناحیەی سیتەک و بەدیاریکراوی سنوورەکانی گوندەکانی 'تەگەران و بازەگیر' سووتا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ناحیەی سیتەک،  دەست بەجێ مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک بەهاوکاریی و هەماهەنگی و کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و بەرگری شارستانی چوارتا ، سیتەک ، سلێمانی، چوونە شوێنی ڕووداوەکە و لەگەڵ دانیشتوانی سنوورەکە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

دەشڵێت:  بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان پێشبینی دەکرێت نزیکەی ٦٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی ناوچەکە سووتابێت.

ڕوونیشی کردوەتەوە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن