کڕین و فرۆشتنی جی پی ئێس قەدەغەکرا
08:28 - 06/09/2025
زەمەن پرێس:
وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یاسای سزادانی عێراقی
تایبەت بە بەشی پەیوەندی و زانیارییەکان، هەر کەسێک کڕین و فرۆشتن 'بە جی پی ئێس'
بکات بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانی دەکرێت.
کارزان ئەمیر، وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە گوێرەی
ماددەکانی 25 و 26ـی یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە بەشی پەیوەندی و
زانیارییەکان، هەر کەسێک کڕین و فرۆشتن 'بە جی پی ئێس' بکات بۆ ماوەی 10 ساڵ
زیندانی دەکرێت.
وتیشی: ئەو ئامێرە وەک ئامێرێکی چاودێری ناسێنراوە، بۆیە
هاوردەکردن، کڕین و فرۆشتنی دەبێت لەژێر چاودێری و ڕێنماییەکانی وەزارەتی
گواستنەوە و گەیاندن بێت، لەبەرئەمەش مامەڵەکردنی بە ئۆنلاین قەدەغەیە.
وتەبێژی پۆلیسی هەرێم ئاماژەى بەوەشکردوە، هەرچەندە ئەمە لە هەرێمی
کوردستان نەبووەتە دیاردە، بەڵام هەر کەسێک سکاڵای هەبێت بەدواداچوونی ورد بۆ
کەیسەکەی دەکەن.