سوپای ئەمریكا پشتیوانی خۆی بۆ هەسەدە دووپات دەكاتەوە
08:35 - 04/09/2025
زەمەن پرێس:
مەزڵوم عەبدی،
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ ئەدمیراڵ براد كوپەر، فەرماندەی
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا کۆبووەتەوە، لە میانی سەردانەکەی بۆ باکوری
رۆژهەڵاتی سوریا.
ئاژانسی هەواڵی
"هاوارنیوز" لە زاری سەرچاوەكانەوە بڵاویكردووەتەوە: له میانی
کۆبونەوەکەدا، ئەدمیراڵ براد كوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا،
پابەندبونی واشنتۆنی بۆ پاڵپشتیکردن لە هێزەکانی سوریای دیموكرات و بەردەوامبون لە
كاری هاوبەش له دژی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی کەمپەکان و پاراستنی زیندانەکانی
داعش دووپات کردووەتەوە.
هەر لە كۆبونەوەكەدا،
دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق تاوتوێ کراوە، مەزڵوم عەبدی، پابەندبونی
بە درێژەدان بە پرۆسەی دانوستان و جێبەجێکردنی رێککەوتنی (١٠)ی ئازار دووپاتکردەوە.
عەبدی، باسی لە
پێویستی هاندانی دیمەشق کردووە، بۆ درێژەدان بە کارەکان و ئەنجامدانی هەندێك
هەنگاو بۆ بونیادنانی متمانە.