360 کوردستان

لە وەزارەتی داراییەوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی سبەی مووچە وەردەگرن

12:58 - 03/09/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان ڕایگەیاند: سبەی دەوامی سەرجەم ئەو بانکانەی کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە ئاسایی دەبێت.

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان، لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی سبەی پێنج شەممە ( ٢٠٢٥/٩/٤) پشووی فەڕمییە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام دابەشکردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کەئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن