35 کوردستان

میترۆ بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی

07:54 - 06/09/2025

زەمەن پرێس:
رێکخەری تیمی کوردستانی CPTی ئەمەریکی دەڵێت، کارەکانی سەنتەری میترۆ بەردەوەم دەبن.
ئەمڕۆ کامەران عوسمان، رێکخەری تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی CPTـی ئەمریکی سەردانی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان کردوە.
کامەران عوسمان رایگەیاندووە "سەنتەری میترۆ و کارمەندە بەڕێزەکانی، بەگیانێکی ئازایانە و موکڕتر لە جاران، بۆ پاراستنی مافی رۆژنامەوانان و میدیاکاران لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن و هەر وەکو میترۆش پێشتر وتوویەتی،”میترۆ سەروپێخانە نییە تاوەکو حزبێک لافیتەیەک لە دەرگاکەی بدات و بڵێت داخرا”.
کامەران دەڵێت "دەبێت کاری بەرگریکارانی مافی مرۆڤ رێز لێگیراوبێت و ئازادی رادەربڕین بە هەموو نرخێک بپارێزرێت".
لە چەند رۆژی رابردوودا وا بڵاوکرایەوە کە سەنتەری میترۆ هەڕەشەی داخستنی لەسەرە، دوێنێش رەحمان غەریب، رێکخەری میترۆ رایگەیاند "رەنگە هەندێجار تێکەڵی لە رای خۆی و گوتاری میترۆ دروست بووبێت، بەڵام ئەوان بە پارەی سیاسی بەڕێوەناچن، تا لایەنەکان دەستوەردان لەکارەکانیان بکەن".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن