هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم نەکراوە
08:59 - 06/09/2025
زەمەن پرێس:
عەلی حەمە ساڵح
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی موچەی شەش مانگی کۆتایی ئەم ساڵ تاوەکو ئەم
ساتە؛ هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر هەناردەی نەوت نیە و کۆمپانیاکان ڕازی نین، دوای عەقدی
نوسراو لەگەڵ ملیارێک دۆلار قەرزی پێشتریان دەکەن.
وتیشی: عێراق، دەڵێت
حەقم بە ملیارە دۆلاری پێشووتر نیە، من ١٦ دۆلار دەدەمە حکومەتی هەرێم بۆ بەرهەم
هێنانی هەر بەرمیلێک نەوت ،بۆ گەڕاندنەوەی داهاتی
ناوخۆ، عێراق داوای ٥٠٪ داهات دەکات، هەرێم دەڵێ: ٥٠٪ گومرگ و باج؛ ڕسومات مافی
هەرێم خۆیەتی، ەندین رسومات؛ لە هەرێمی کوردستان هەن، لە عێراق نیە.
ئەو پەرلەمانتارە
ئاماژەى بەوەشکردوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت بەبێ نەوت مووچە نانێرین، ئەگەر تا
هەفتەی ئایندەیش ڕێککەوتن نەکرێت، دادگای فیدڕاڵی یان دامەزراوەیەکی یاسایی
تایبەتمەند بەڕوونی ئیلتزامی هەردوولا دیاری بکات( ئەمە لە خزمەت هەرێم نابێ)