کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوتی تریش بریندارن
03:05 - 06/09/2025
زەمەن _ هەولێر
لە ڕووداوێکی
سەختی هاتووچۆدا لە سنووری پارێزگای هەولێر، کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە ٦ی
ئەیلوولی ٢٠٢٥، لەسەر رێگای قوشتەپە لە سنووری هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی کێشاوە
بە ئۆتۆمبێلیکی تایبەتدا و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە حەوت کەسی تێدابووە و شەش کەسیان
برینداربوون و کەسێکیشیان گیانی لەدەستداوە.
بەپێی
زانیارییەکان، ئەو حەوت کەسە پیشەیان کرێکاربووە و پێدەچێت لەناو بارهەڵگرەکە بەرە
و شوێنی کارەکانیان بەرێکەوتبن.