54 کوردستان

وەزارەتی دارایی عێراق: دواكەوتنی موچەی خانەنشینان پەیوەندی بە نەختینەی داراییەوە نییە

07:56 - 04/09/2025

زەمەن پرێس:
وەزارەتى دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دواكەوتنی خەرجكردنی موچەی ئەم مانگەی خانەنشینان هۆكارەكەی بەتەواوەتی تەكنیكییەو، پەیوەندیدارە بە سیستەمی خەرجكردن و حەواڵەی بانكییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دواكەوتنی خەرجكردنی موچەی خانەنشینان هیچ پەیوەندییەكی بە بوونی نەختینەی داراییەوە نییە و پارەی تەرخانكراو بۆ ئەم موچەیە بەتەواوەتی مسۆگەرەو پێشوەختە لەچوارچێوەی بودجەی گشتیدا تەرخانكراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: تیمە هونەرییەكان بە هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە بانكییە تایبەتمەندەكاندا بەدرێژایی كات بەردەوامن لە كاركردن بۆ گەرەنتیكردنی دەستپێكردنەوەی خەرجكردن لەماوەیەكی كورتدا.
وەزارەتى دارایی عێراق جەخت دەكاتەوە کە  لەوەی سەرجەم بڕە پارەی پێویست لە حسابی گەنجینەی حكومەتدا بەردەستەو ئەوەی روویداوە دواكەوتنێكی كە پەیوەندی لە پرۆسەی گواستنەوەی نێوان بانكەكان و سیستەمی پارەكانی ئەلیكترۆنییەوە هەیە، بەوهۆیەوە وادەی پارەداركردنەكە پەكیكەوتووە.
هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەوڵەكان بۆ قۆستنەوەی بابەتی دواكەوتنی موچەو تێكەڵكردنی بە كەمپەینی سیاسی و ئامرازی ناشیرینكردن بەهۆی نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكانی ئایندەوە، رەتدەكەینەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن